وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا
ئەو فەرامنبەرانەی موڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە، دەبێت دەست بە دەوام بكەنەوە،
جارێكی دیكە ڕێكارەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە بگرنەبەر.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕێنمایی ژمارەیەکی
ساڵی ٢٠١٧ی بڵاوکردەوە كەتێیدا هاتووە، پێویستە پاش كۆتایی هاتنی موڵەتی بێ مووچە
دەبێت دەست بەدەوام بكرێتەوە پاشان دەست بە مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە
بكاتەوە.
هەر بە
گوێرەی ئەو ڕێنماییە، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی
نەخۆشیەوە ناتوانن بگەڕێنەوە پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشكی ئەو وڵاتەی تیایدا
نیشتەجێیە پشتڕاست بكرێتەوە، ڕێنماییەكەش لە بەرواری 1/1/2017 وە جێبەجێ دەكرێت.