منداڵێكی دیكەی ئاگركەوتنەوەكەی سلێمانی گیانی لەدەستدا

دوێنێ ئاگر لە باڵەخانەیەكی گەڕەكی قرگەی شاری سلێمانی كەوتەوە كە بووەهۆی گیان لەدەستدانی مناڵێكی تەمەن دوو ساڵ‌و ئەمرۆ منداڵی دوەمی هەمان خێزان گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە منداڵی دووەمی پاسەوانی ئەو باڵەخانەیەی دوێنێ توشی رووداوی ئاگركەوتنەوە بوو، لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەو خێزانە كوردی رۆژئاوای كوردستانن پاسەوانی باڵەخانەیەكیان دەكرد‌و بەهۆی ئاگركەوتنەوكە دوو منداڵیان گیانی لەدەستدا.



PM:02:17:04/01/2017