هەرێمی كوردستان.. 70 پیاو خۆیان كوشتووه
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی پیاوانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كار‌و چالاكی و ئاماری توند‌و تیژیه‌كانی دژی پیاوانی بۆ ساڵی 2016 راگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كه توند‌و تیژی و خیانه‌تی هاوسه‌ری و خۆكوشتن به به‌راورد به ساڵانی رابردوو زیادیكردوه.
یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماری ساڵی رابردووی توندوتیژی دژی پیاوان له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له ساڵی 2016 دا 583 كه‌یسی سكاڵا‌و جۆره‌كانی توند‌و تیژی تۆماركراوه، هه‌روه‌ها 8 حاڵاتی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به هاوكاری كه‌سی تر تۆماركراوه، هه‌ر به‌پێی ئاماری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان له‌ساڵی رابردوودا 70 پیاو خۆیان كوشتوه كه زۆرترینی له شاری هه‌ولێر بووه و كه‌مترینیشی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بووه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماری شه‌ش ساڵی رابردووی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی لیژنه‌ی به‌دواداچونی تۆماركردنی كه‌یسه‌كان له به‌رواری 1-1-2010 وه تا 31-12-2016 به‌پێی ئاماره‌كان، 2 هه‌زارو سه‌دو 29 كه‌یسی سكاڵا تۆماركراوه كه 32 حاڵاتی كوشتنی پیاوان هه‌بووه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی رێكخراوی ناوبراو رێژه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌ڵكشاندایه، چونكه له‌ساڵی 2014 دا 409 كه‌یس تۆماركراوه، به‌ڵام بۆ ساڵی 2015 ئه‌م رێژه‌یه كه‌یشتۆته 526 حاڵه‌ت و له ساڵی 2016 شدا به‌رزتربۆته‌وه بۆ 583 حاڵه‌ت.
PM:03:28:07/01/2017