راوێژكارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستكاری سیسته‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکرێت.
ئه‌حمه‌د عوسمان، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە "له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و، به‌هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و داهاته‌ی له نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت هه‌وڵده‌دری به‌خێرا بدرێته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"
هەروەها وتوشییەتی "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕانكاری له نه‌رخی نه‌وتدا رووبدات و نرخی نه‌وت به‌رزتربێت، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر زیادبوونی داهاتی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌حمه‌د عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە"ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه پێشبینی ده‌كرێت كه ده‌ستكاری سیسته‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، چونكه له 2016ـ دا ساڵێكی سه‌ختبوو و حكومه‌ت قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیاكی له‌سه‌ر بوو، پاره‌یه‌كی زۆریش بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ته‌رخان ده‌كرا".
هەروەها د.ئاراس خۆشناو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "له‌م مانگه‌دا پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌سترێت و داهاتی ناوخۆش كۆ ده‌كرێته‌وه، دواتر قه‌رزی كۆمپانیا بیانییه‌كان سووك كراون، چونكه له ساڵی رابردوودا، به‌تایبه‌ت له چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2016، به به‌رده‌وام 185 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی كۆمپانیاكان دراوه‌ته‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئه‌وه ده‌بێت كه له‌مساڵدا گۆڕانكاری له سیسته‌می مووچه‌دا بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوون و پاره‌یان لای حكومه‌ته".
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتبووشی "له‌سه‌ر دوو ئاست، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م حكومه‌ت كراوه‌یه، یه‌كه‌م: پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا بكرێت. دووه‌م، چاكسازی له سیسته‌می ئیداریدا بكرێت، به‌تایبه‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ئه‌وانه‌ی پله‌ی ناشایسته‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌وانه‌شی له شوێنێك پاره وه‌رده‌گرن، بۆیه بابه‌تی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".