ئەو ژنەی لەكەركوك گوایە دز كوشتبووی، بكوژەكەی ئاشكرا بوو
رۆژی دووشەممەی رابردوو له گەڕە‌كی رزگاری شاری كه‌ركووك ژنێك له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا، سه‌ره‌تا هاوژینی ژنه‌كه به پۆلیسی گوتبوو "دز هاتووەته سه‌ریان و دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یان كوشتووه، خۆشیان به‌ستووه‌تەوە"، كە وا دەرنەچوو.
لەمبارەیەوە عه‌قید نه‌وشیروان ره‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه به رووداوی راگه‌یانوەد، له‌باره‌ی ئەو رووداوە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گومانیان هه‌بووه، بۆیه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردووه.
پۆلیس بە هاوژینی ژنەكەی گوتووە "له‌رێگەی كامێرای چاودێرییه‌وه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ئه‌و شه‌وه هیچ كه‌سێك هێرشی نه‌كردووەته سه‌ریان و كه‌س نه‌چووه‌ته ماڵیان، بۆیە گومانه‌كان بۆ ئه‌وه دە‌چن كه تۆ كوشتبێتت".
عه‌قید نه‌وشیروان دەڵێ "سه‌ره‌تا زۆر نكۆڵی كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دانی به‌وه‌دا نا كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی هه‌بووه و هه‌ر ئه‌و شه‌وه بووه‌ته شەڕیان و ئه‌ویش به چه‌قۆ هێرشی كردووەته سه‌ری و كوشتوویه‌تی، پاشانیش خۆی به‌ستووه‌ته‌وه،و تاوه‌كو به پۆلیس بڵێت هێرشكراوه‌ته سه‌ریان".
ژنه كوژراوه‌كه ناوی هه‌یفا شه‌ریف، ته‌مه‌ن 28 ساڵ بوو، هاوژینه‌كه‌شی ناوی"ا. ع"، ته‌مه‌ن 36 ساڵه و فه‌رمانبه‌ره له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
AM:09:22:08/01/2017