بڕیارە سبەینێ 11/1، هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر كۆببنەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند: بڕیارە هەردوو شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتیو پارتی سبەینێ لە هەولێر لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
بەوتەی سەرچاوەكە شاندی پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی سەرپەرشتی دەكرێتو شاندی یەكێتیش لەلایەن مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ سێشەممە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەهەردوو باڵی ( زۆرینە و ناوەندی بڕیار )، بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە سیاسیەکانی کوردستان كۆبوونەوە كە لەو كۆبوونەوەدا د. بەرهەم ساڵح ئامادە نەبوو.
(زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە)