دەرماڵەی پزیشکی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات كە دەرماڵەی ئێشگریی پزیشكان و كارمەندان دابەش دەكرێت.
 
ئەمڕۆ ١/١٢ ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەسەر زاری میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە " لە ئایندەیەكی نزیكدا دەرماڵەی ئێشكگری و هاندانی مانگی ئابی ساڵی  ٢٠١٦، بەسەر كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی تەندروستیدا دابەش دەكرێت".

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت " پرۆسەی دابەشكردنەكە دەرماڵە بەشێوازێكی باشتر دەبێت، تێیدا هەوڵ دراوە لەڕێی لیژنەیەكی باڵای بۆ ئەو مەبەستە زۆرترین كەس لەناو ناوەندە تەندروستییەكاندا لێی سوودمەند بێت".

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بڕی ئەو پارەیەی بۆ دەرماڵەكە تەرخان كراوە، یەك  ملیار و ٩٥ ملیۆن دینارە، كە بەسەر ١٢ هەزار و ٦٩٦ كەسدا دابەش دەكرێت، ئەویش بەپێی خشتەی ئێشكگری و هاندان دەبێت، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٤٢ كەسیان بەشێوەی ئێشكگری لە شەواندا و هەشت هەزار و ٦٥٤ كەسی تریش بەشێوەی خاندان لە دەوامی بەیانیان سوودمەند دەبن.





PM:10:57:12/01/2017