گۆڕان: دڵنیاین لەهەرێمدا زیندانی نهێنی هەیە
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان باس لەوەدەكات، كە دڵنیان لە بوونی زیندانی نهێنی لە هەرێمی كوردستان، كە بەشێوەیەكی نایاسایی خەڵكیان تێدا بەندكراوە.
بێستوون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە كاتێكدا پەرلەمان كارابوو نزیكەی ٤٠٠ سكاڵایای هاوڵاتیانیان بەدەست گەیشتووە، كە بەدوای كەسوكارە بێ سەروشوێنەكانیانەوە بوون.
وتیشی "لەكاتی بەدواداچوونەكانیاندا بۆیان دەركەوتووە، ئەو كەسانەی بێ سەروشوێن بوون لە چاكسازییەكانی سەر بەوەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و زیندانەكانی ئاسایشدا نەبوون".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوان چەند كەسێكیان بینیوە كە دوای زیندانی كردنی لە زیندانە نهێنییەكاندا بەشێوەزای جیاجیا ئازادكراون و بۆیان دەكەوتووە، ئەو زیندانانە بەبێ یاسا و بڕیاری دادوەر خەڵكی تێدا زیندانی دەكرێت.
PM:02:52:13/01/2017