کەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبینیەكانی بۆ كەش و هەوای سبەینێ‌ (یەك شەممە) بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە ناوشاریشدا باران دەبارێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سبەینێ شەپۆلێكی بەفر و باران شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە، سبەینێ‌ لە سلێمانی و هەولێر و كەركوك باران دەبارێت.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەیبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان سبەینی ئەگەری بەفربارین هەیە.




PM:09:45:14/01/2017