کەشناسی هەرێم باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ڕاگەیاند
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ١٥ و ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ و بەرزە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و دەریای سور ئاسمان هەور تەواودەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٢ پلە و نزمترینیش ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ١٠ دەبێت و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش بەرزترین پلە ١١ پلە دەبێت و نزمترینیش ٣ پلە، هەروەها لە کەرکوکیش ١٣ پلە بە ٣ دەبێت.
PM:02:33:15/01/2017