سه‌نته‌رى ڕاوێژكارى خێزان له هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارى له شێوازى تۆماری هاوسه‌رگیرى ده‌كات.
سامان سیوه‌یلى سه‌رۆكى ئهكادیمیایى "سه‌نته‌رى ڕاوێژكارى خێزان" به وشەی ڕاگه‌یاندووە "سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌وڵ ده‌دات بۆ باشتركردنى ژیانى هاوسه‌رگیرى كوڕ و كچ و نه‌هێشتنى ڕێژه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خێزانى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ناپاكى خێزانى، ئه‌ركى سه‌ره‌كیمان ده‌بێت، له پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى دادى ده‌كه‌ین".
هەروەها وتووشییەتی "ئێمه له ساڵى 2009 پڕۆژه‌یه‌كمان ئاراسته‌ى دادگاى سلێمانى كرد، به‌ڵام پێیان ڕاگه‌یاندین ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ماویه‌تى بۆ ئه‌م بابه‌تانه و پڕۆژه‌كه‌یان ڕه‌ت كردینه‌وه"
جەختیشی لەوەکردووەتەوە دواى ئه‌و ساڵانه ئێسته ئێمه به ده‌یان حاڵه‌تى توندوتیژى و جیابوونه‌وه‌مان هه‌یه له سه‌نته‌ره‌كه‌مان، چه‌ندان ژن و مێرد هه‌ن له یه‌ك خانوو به جیا ده‌خه‌ون و هیچ پێوه‌ندییه‌كى جه‌سته‌یى و هه‌ستیان بۆ یه‌كتر نه‌ماوه، بۆیه خێزان له ئێسته‌دا له ته‌نگژه‌دایه.
سه‌نته‌رى ڕاوێژكارى خێزان كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ژن و مێردانه‌ش ده‌كات لێك جیا بوونه‌ته‌وه و ئێسته جارێكى تر هه‌وڵى بنیاتنانه‌وه‌ى خێزان ده‌ده‌ن، بۆیه چه‌ند پسپۆڕێكى ئه‌م بواره‌مان هه‌یه كه یه‌كه‌مین جاره پسپۆڕیى وامان هه‌بێت له‌ناو كورد. به گوته‌ى سیوه‌یلى.
سیوه‌یلى ده‌ڵێت، له هه‌فته‌ى داهاتوودا پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى داد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كچ و كوڕێك هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن، تا خولێكى هۆشیارى لاى ئێمه نه‌بینن، گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرییان بۆ نه‌كرێت، ئه‌و كۆرسه 25 سه‌عاتییه و دابه‌شى چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێت.