بەوێنە د. هۆشیار ئیسماعیل ببینە چەند خولەکێک پێش تیرۆرکردنی

چەند وێنەیەكی د.هوشیار ئیسماعیل وتارخوێن و مامۆستای ئایینی لە هەولێر بڵاوكراونەتەوە، كە 10 خولەك بەر لە تیرۆركردنی بڵاوكراوەتەوە، كە هەردوو مناڵە وردەکەی یاری لەگەڵدا دەکەن.

لەبارەی وێنەكانەوە دیار گۆران برای د.هوشیار بە ماڵپەڕی فەرمیی یەكگرتوی ئیسلامی وتوە "ئەو وێنانەی شەهید، چەند خولەكێكی كەم بەر لە تیرۆركردنی گیراون".

دیاری گۆران دەشڵێت"دوێنێ موبایلەكەیمان لە دژەتیرۆر وەرگرتەوە، ئەم وێنانەی تێدابون و كاتژمێر 10:28 خولەك وێنەكان گیراون، ئەمڕۆش 56 رۆژ بەسەر تیرۆركردنی شەهید د.وشیار تێپەڕدەبێت، بەڵام تائیستا هیچ هەواڵێكی دڵخۆشكەرمان لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری هەرێم پێنەگەیشتووە بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری راستەقینەی تیرۆركردنەكەو ئاشكراكردنی دەستی پشتەوەی كردەوە تیرۆریستییەكە".

ئەو برایەی مامۆستا ئایینییەكەی هەولێر دەشڵێت "ئەوەی هەیە تائێستا هەر ئەوەیە كە دەڵێن چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكان بكەن، بەڵام دوای 56 رۆژ لە لێكۆڵینەوە، چۆن راستیەكان ئاشكرانەبون؟".




PM:02:45:17/01/2017