وێنە.. زانیاریی نوێ لەسەر رۆژنامەنوسە كوردەكەی لەموسڵ برینداربوو
دوێنێ بەهۆی بۆردومانی ناوچەیەكی موسڵ لەلایەن فرۆكەی بێ فرۆكەوانی داعش، رۆژنامەنوس عەبدولحەمید زێباری برینداربوو، كە ئێستا دۆخەكەی جێگیرە.
لەمبارەیەوە محەمەدتاهیر زێباری، برای عەبدولحەمید زێباری، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی (ئەلحوڕە)، بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "دوێنێ لە شاری موسڵ و لە مەزارگەی (نەبی یونس)، داعش لە ڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە بۆردومانی ئەو ناوچەیان کردووە و بەو هۆیەوە عەبدولحەمید زێباری و کارمەندێکی دیکەی کەناڵەکە بەسەختی بریندار بوون”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا براکەی لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و لە قۆناغی مەترسی دەرچووە و ڕەوشی تەندرووستی باشە.
PM:03:13:17/01/2017