هەفتەی ئایندە مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دەبەش دەکرێت و حکومەتی
هەرێم بڕیاریداوە تا کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات.
ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەووە "بڕیارە یەك شەممەی داهاتوو 2017/1/22، مووچه‌ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت و چەند شوێنێكیتری سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەش دەمێنن
تا نۆرەیان بێت بۆ پێدانی مووچەكانیان ".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "چاوەڕوانیش دەكرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئاسایشی
گشتی و چەند هێزێكیتری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ‌و پێشمەرگە دابەش بكرێت ".
ماڵپەڕەکەی یەکگرتوو ئاشکراشیکردووە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممەی داهاتوو ئەگەر زۆرە مووچەی مامۆستایان
دابەش بكرێت و ئەگەر پارە نەخرایە حسابی وەزارەتی دارایی ئەوا بۆ هەفتەی دواتر دوادەكەوێت .
هاوکات ئاشکراشکراووە بڕیاره به سێ
خشته ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕابگه‌یه‌ندرێت.
دابه‌شكردنی موچه به‌پێی پۆڵینی وه‌زاره‌ته‌كان
دێت، به‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان له‌یه‌ك پۆڵیندا ده‌بن و وه‌زاره‌ته
خزمه‌ت گوزارییه‌كانیش له پۆڵینێكی تردا ده‌بن و هه‌روه‌ها موچه‌ی خانه‌نشین و په‌رله‌مانتاران
و وه‌زیره‌كان له خشته‌یه‌كی جیاوازده‌بێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی خشتەکەی کە تا ئێستا بەفەرمی
بڵاوکراوەتەوە رۆژی یەكشەممە رێككەوتی 22-1-2017، مووچەی
یەكەكانی (70 و 80) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.