وەزارەتی پەروەردە لە بارەی خوێندنی ئەمساڵەوە بڕیاریدا

وتەبێژی نوێی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند بابەتی خوێندن (مەنهەج) کەمناکەنەوە و ئەو بابەتانەی بۆ خوێندن دیاریکراون دەبێت وەک خۆیان بخوێندرێن، هەروەها ئاشکرایکرد ئەو پارەی هاندانەی کە وەک مووچە دەدرێتە مامۆستایان ئەم مانگە دابەشنەکرێت و مانگی ئایندە دابەش دەکرێت

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە"ساڵی ڕابردووش لە سنووری سلێمانی ماوەیەک خوێندن دواکەوت، بەڵام خوێندکارانی سنوورەکە زۆرترین نمرەی بەرزیان هێنا بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم".هەروەها وتووشییەتی ، ئەو مەنهەجەی لە قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی تێدا دەکرێت، پێوەرە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان و ناکرێت بابەتی خوێندن (مەنهەج) کەمبکەنەوە.
 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م مانگه‌ش ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان خه‌رج ناكرێت، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ده‌رماڵه‌كه‌ توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.




PM:09:56:19/01/2017