برنجێکی مەترسیدار لە کوردستان بڵاودەبێتەوە و ئاگاداربن
برنجێکی خڕ کە بە برنجی کوردی لە بازاڕدا دەفرۆشرێت، لە بازاڕەکانی هەرێم بڵاودەبێتەوە.
گۆڕان قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ڕۆژنامەی وشەی ڕاگەیاندووە دوای ئەوەی زانیاریمان هەبوو لە چەند شوێنێكی شاری سلێمانی جۆرێك لە برنج دەفرۆشرێت، دوای هەڵمەتێكی لیژنەكان بۆ ڕێگری كردن لە فرۆشتنی ئەو برنجە، بۆمان دەركەوت ئەو برنجە هیچ ناو و ناونیشانێكی نییە.
هەروەها وتوویەتی لە ناو كۆگایەكی تایبەت ئەو برنجە هەبووە، بڕێكی زۆر لەو برنجە كە 9 تۆن بووە دەستی بەسەردا گیراوە، لە كۆگایەكی تریش 3 تۆن و لە چەند شوێنی تریش بڕێكی تر دەستی بەسەردا گیراوە و كۆی كشتی دەگاتە 20 تۆن.
جەختیشی لەوەکردوە لەبەر ئەوەی ئەو برنجە لەناو گونیەكی فەلدایە، نازانرێت كەی دروستكراوە و بەسەر دەچێت، بۆیە زۆر ترسمان لەوە هەیە و بەردەوام لە گەڕانداین، نازانین لە چ شوێنێك و وڵاتێك هاتووە.
ڕاشیگەیاندووە "لەبەرئەوەی ئەو برنجە مادەی فەلكراوە پشكنینی بۆ ناكرێت لە تاقیگەكان، بە ناوی برنجی كوردیش دەفرۆشرێت و بڕێكی زۆر چەڵتوكی تێدەكرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتی بیكڕێت كە كیلۆی بە 2 هەزار دینارە، لە كاتێكدا برنجی كوردی رهسهن بەو پارە نافرۆشرێت".
AM:09:38:22/01/2017