" بارودۆخەکە زۆر زۆر ترسناکە
ئەنجومەنێک لەسەرکردەی پێنج لایەنە سەرەکیەکە پێکبهێنرێت"

پەرلەمانتارێکی ناسراوی پەرلەمانی کوردستان، سەرکردەکانی کورد ئاگادار دەکاتەوە  کە پێویستە ئەنجومەنێک بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ لە سەرکردەی هەر پێنج حیزبەکە پێکبهێنرێت".

فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پێشنیارێک بۆ سەرکردەکانی باشووری کوردستان لەسەر ئەم بارودۆخە، کە بۆ سپی نێردراوە، داوا دەکات ئەنجوومەنێک لە سەرکردەی پێنج لایەنەکە پێکبهێنرێت و شەورۆژ لە کاردەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە.

فەرهاد سەنگاوی کە خاوەنی رای خۆیەتی لەنێو لیستەکەشی لەپەرلەمانی کوردستان، بارودۆخی کوردستان لە رووی ئەو پیلانانەی لەسەر کورد هەیەو بارودۆخی ئابوری و سیاسی و گەندەڵی، بە " زۆر زۆر ترسناک" ناوزەد دەکات و، داوا دەکات سەرۆکایەتی پەرلەمان بگۆڕدڕێت و ماوەی ئەم خوولە درێژبکرێتەوەو هەرکەسە پۆستی خۆی لەپەرلەمان وەربگرێتەوەو چاودێری کارەکانی حکومەت بکات.
  




AM:11:34:24/01/2017