كۆبوونەوەی ئاستانە كۆتایی پێهات
کۆبوونەوەکانی ئاستانە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سوریا کۆتاییان هاتو لە راگەیەنراوێكدا هاتووە كە کۆبوونەوەکانی داهاتووی نێوان حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەبن لە جنێڤ.
پاش كۆبوونەوەكە ئەمرۆ لە راگەیەنراوێكدا لایەنەكانی بەشداربوو لەوانە روسیا، ئێرانو توركیا جەختیان کردووەتەوە لە "شەڕکردن لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەکو داعش و بەرەی نووسرە لە سووریا پێویستە".
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە "تاکە چارەسەر بۆ کێشەکانی سووریا چارەسەری سیاسییە... لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی جنێڤیش شاندی ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا لەسەر یەک مێز دادەنیشن"، هەروەها داوا لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار کراوە "لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی جنێڤدا بەشدار بن".
لە بەشیکی دیکەدا هاتووە "هەموو لایەنەکانی کۆبوونەوەکانی ئاستانە جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووەتەوە".
PM:04:09:24/01/2017