بەڕێوبەری کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند له رۆژی شه‌ممه‌وه دووباره بارسته هه‌وایه‌كی سارد كارده‌كاته
سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به‌فربارین له ناوچه
شاخاوییه‌كان ده‌ستپێبكات.
فازل ئیبراهیم، به‌ڕێوەبه‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی
كوردستان بە وێستگەی ڕاگەیاندووە "پێشبینی ده‌كرێت ناسه‌قامگیرییه‌ك له شه‌وی
چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه له ره‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستاندا دروست
بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای
سور و كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا."
هەروەها ڕاشیگەیاندووە كه پێشبینی ده‌كرێت بارانی په‌رشوبڵاو له‌سه‌ر
ناوچه‌كانی هه‌رێم ببارێ و به‌رده‌وام بێت بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه و تەنانه‌ت رۆژی هه‌ینیش،
ئاشكراشیكرد كه له رۆژی شه‌ممه‌وه دووباره بارسته هه‌وایه‌كی سارد كارده‌كاته
سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به‌فربارین له ناوچه
شاخاوییه‌كان ده‌ستپێبكات و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كۆتایی به‌و شه‌پۆله دێت.
فازل ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات كه پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی
به‌رچاو له رۆژی شه‌ممه‌وه داده‌به‌زن و پێشبینی كرد له هه‌ندێك شوێن بكاته
سفر پله‌ی سه‌دی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی بارانبارینی پچڕپچڕ له ناوچه‌كاندا.
سەبارەت بە بارینی بەفر لە ناو شارەکان وتی كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه
له‌سه‌ر بنه‌مای نوێبوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌كانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، راگه‌یه‌ندراوێك
له‌سه‌ر ئه‌و شه‌وپۆله و به‌فرباران و سه‌رما پێشبینیكراوه به وردرتر و
زانیاریی زیاتره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.