كەشناسی وادەی بارینی بەفری راگەیاند
بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومهلهرزهی هەرێم لە ئەمڕۆوە بارینی باران هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان له راگهیەندراوێكیاندا ئاماژهبهوهدهكهن، لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیر، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست, بارانبارین بە پچڕ پچڕی دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە درەنگانێکی ئەمشەوەوە.
له راگهیەندراوهكهی كهشناسیدا ئهوهشخراوهتهڕوو، 26ی كانونی دووەم واته سبهی ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
له راگهیەندراوهكهی كهشناسیدا هاتووه "رۆژی هەینی 27ی كانونی دووەم کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر دەبێت و بارانبارین بە ڕێژەیەکی باش دەبارێت دوای یەکگرتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە هەندێ کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پێشبینی ئهوهكراوه كه رۆژی شەممە 28ی كانونی دووەم کاریگەری ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ٥ بۆ ٧ پلە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
ئەوەش هاتووە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێت و لە سەنتەری قەزاکانی ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بەفر بارین دەکرێت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا.
کەشناسی ههرێم راشیدهگهیهنێت، کاریگەری ئەو شەپۆلەی باران و بەفر رۆژی یەکشەممە 29ی كانونی دووهم بهردهوام و پاشان کۆتایی پێ دێت و ڕێژەی بارانبارینی پێشبینیکراو بۆ سەنتەری پارێزگاکان له ماوهی 5 رۆژدا بهمشێوەیەی خوارەوە دهبێت:
هەولێر ٢٥ بۆ ٣٥ ملم
سلێمانی ٣٠ بۆ ٤٠ ملم
دهۆک ٢٠ بۆ ٣٠ ملم
کەرکوک ٢٠ بۆ ٢٥ ملم
هەڵەبجە ٣٠ بۆ ٤٠ ملم
PM:02:24:25/01/2017