نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە.. لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دەشکێت

بەیانی ئەمڕۆ ١/٢٦ لە کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بە پێچەوانەی دوێنیوە بەرزبوەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٨ هەزارو ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٠ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ٢٥٠ دینار. رۆژ بەرۆژ بەردەوامە لە دابەزین و خەریکە بەتەواوی هاوتای تمەنی دەبێتەوە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ١٥٠ دینار.




AM:09:35:26/01/2017