بە فەرمی وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا


پەروەردەی ڕانیە ئاشکرایکرد ڕۆژی یەک شەممە مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی ڕانیە دابەش دەکرێت.
وتەبێژی پەروەردەی ڕانیە یوسف ناودەشتی  بە سپی ڕایگەیاند "ڕۆژی یەک شەممە مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی ڕانیە دابەش دەکرێ ، بۆیە داوا لەو بەڕێوەبەرانە دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە ڕۆژی یەک شەممە سەردانی بەشی وانەبێژی بکەن لە دیوانی پەروەردە ڕانیە بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی 5 وانەبێژی".
هەروەها ئاشکراشیکردووە  دەتوانن هەمان ڕۆژ سەردانی بانقی ڕانیە بکەن و بەمەبەستی وەرگرتنی پارەکە .




PM:08:14:27/01/2017