زیاتر لە 90 هەزار دۆلار لە كەركوك دەدزرێت

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك رایگەیاند: لەدوو رووداوی جیاوازی دزیكردندا زیاتر لە 90 هەزار دۆلار دەدزرێت، لەو بارەیەوە زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك رایگەیاند: ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری بەهبەهان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەك لەگەڕەكی نەسر لە رۆژئاوای كەركوك و دوو هەزار دۆلارو 500 هەزار دیناری عیراقیان لێبردون، دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون.


بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لەڕوداوێكی تردا دزی لە مۆڵێك لەگەڕەكی ئەسراو مەفقودین كراوەو 90 هەزار دۆلارو یەك ملیۆن دینارو ژمارەیەك كارتی مۆبایل براوە، بەڵام دوای 24 كاتژمێر لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی دۆمیزەوە دەستگیر كراوە.




PM:03:46:28/01/2017