ئەو مامۆستایە سزا درا كە گوێی قوتابییەكی كەڕ كردبوو
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، ئەو مامۆستایەی کە گوێیەکانی قوتابییەکی خۆی بە ئەشکەنجەدان کەرت کردبوو، سزا دراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە ئەمڕۆ شەممە 28\1\2017 بڵاو کراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە: ”پاش بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پەروەردە و وەرگرتنەوەی وەڵامی لێژنەیەکی تایبەت، سەبارەت بە سزادانی قوتابی (عیمران شوکر) لە لایەن مامۆستاکەی کە ناوی (مەهدی محەمەد حەسەن)ە لە قەزای خەبات، بڕیار دراوە (پلەی وەزفیی مامۆستاکە داببەزێندرێت و لە پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی دابدرێت، جگە لەوەش بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر وەک فەرمانبەر بگوازرێتەوە".
PM:03:55:28/01/2017