سەردار قادر ناوی ئەو بەرپرسانە بڵاودەكاتەوە كە رێگریی دروست دەكەن
پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت، سەردار قادر سەبارەت بە گۆڕینی كارەبای سلێمانی‌و دانانی جۆزەی 20 ئەمپەری دەڵێت لەماڵەكەی خۆی‌و بەرپرسەكانەوە دەست پێدەكات.
سەردار قادر لە میانەی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە چەندین تەوەر دەکات لە ناویاندا مەسەلەی کارەبای سلێمانی‌و دەڵێت: كێشه و ململانێكان له‌سلێمانی زیاتر هانمان ده‌دات بۆ كاركردن به پێچه‌وانه‌وه نه‌بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ندێك ڕوه‌وه جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نمونه به دابه‌ش كردنی كاره‌با ده‌هێنێته‌وه كه به‌شی سلێمانی له پارێزگاكانی تر كه‌متره.
سەبارەت بە به‌شێك له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵك له‌سه‌ر بڕیاری گۆڕینی سیستەمی كارەبا به جۆزه‌ی(٢٠)ئه‌مپێری له پارێزگای سلێمانی, سه‌ردار قادر له‌بری پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "من به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بام ئاگادار كردۆته‌وه كه گۆڕینی كاره‌با له ماڵه‌كه‌ی خۆم و به‌رپره‌سه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن."
وتیشی " به‌نیازم نوسراوێك بكه‌م بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه هه‌موان هاوكاربن له پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با به دادپه‌روه‌ری له شاردا."
سه‌ردار قادر ڕایشیگەیاند هه‌ر بەرپرسێک له هه‌ر ئاستێكدا ڕێگر بوو له گۆڕینی كاره‌بای ماڵه‌كه‌ی ئه‌وا ناویان له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوده‌كه‌مه‌وه سه‌ر به‌هه‌رلایه‌نێک بێت و لە هه‌ر پۆستێكدا بێت.
PM:02:45:29/01/2017