پارێزگای سلێمانی دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری رەتكردەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی پرۆژەی دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری دەنگیان دا.

ئەمڕۆ31-1-2017 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، ئەندامانی ئەنجومەن سەبارەت بە دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری بۆ كارەبای ماڵان گفتوگۆیان كرد و پاشان دژی پرۆژەی دانانی جۆزەكە دەنگیان دا.

ئەندامانی ئەنجومەن هۆكاری رەتكردنەوەی پرۆژەكەیان گەڕاندەوە بۆئەوەی تەنها لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت ، بۆیە دژی دەوەستنەوە.




PM:03:06:31/01/2017