لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی دوا قسەی لەسەر سیستەمی مووچە کرد‌و، وتی" ده‌بێ حكوومه‌ت سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ پێدانی مووچه هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی بگونجێت".
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری پێشكه‌ش كرد و ڕوونی كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا نزیكه‌ی 153 هه‌زار مووچه‌خۆر له دهۆك، نزیكه‌ی 295 هه‌زار له هه‌ولێر و زیاتر له 329 هه‌زاریش له سلێمانی خۆیان تۆمار كردووه.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکرای کرد" دوایین ڕۆژ بۆ تۆماركردنی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی تا ڕۆژی 1/3/2017 ده‌بێت، به‌ڵام بۆ هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كێشه ته‌كنیكی و كارگێڕییانه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌كه".
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له پرۆسه‌ی تۆماركردن و داوای كرد ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆمار نه‌كردووه بچن خۆیان تۆمار بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، خۆیان به‌رپرسیاریه‌تیی تۆمارنه‌كردنیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی وتی " بۆ یه‌كه‌مجاره ئامارێكی باوڕپێكراو له‌سه‌ر مووچه‌خۆران ده‌بێت كه حكوومه‌ت ده‌توانێ بڕیاری له‌سه‌ر بدات و ده‌بێته بنامه‌یه‌ك بۆ داهاتوو".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ده‌بێ حكوومه‌ت سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ پێدانی مووچه هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی بگونجێت و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیسته‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌و چاكسازییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.