پشووی نەورۆز دیاریکرا

لە نوسراوێکی زانکۆی سلێمانی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە پشووی نەورۆز تەنها پێنج رۆژە لە ٣/١٨ ەوە دەستپێدەکات تا ٣/٢٣.

ئەو نوسراوە کە بە رۆژ ژمێری زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ ناسراوە، سەرجەم پشووەكان لابراون و پشووی نەورۆزیش كەم كراوەتەوە.

بەپێی رۆژمێرەكەی زانكۆی سلێمانی، رۆژی ١٨ی ئاداری ٢٠١٧ بۆ ٢٣ی ئاداری ٢٠١٧ وەك پشووی نەورۆز دیاری كراوە.

لە رۆژمێرەكەدا هاتووە، رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧، بۆ تاقیكردنەوەی كۆتای ساڵی كۆلێژەكانی (پزیشكی، دەرمانسازی، ددان، ڤێتێرنەری، زانستە ئیسلامییەكان، ئەندازیاری، یاساو رامیاری، پەروەردەی بنەڕەتی) دیاری كراوە و رۆژی یەكی تەمموزی ٢٠١٧ش بۆ  تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی كۆلێژەكانی (زانست، كشتوكاڵ، پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە سەیدساق، پەروەردەی وەرزش، پەروەدە، هونەر، زمان، كارگێڕی و ئابووری، بازرگانی، پەرستاری و زانستە مرۆڤایەتییەكان) دانراوە.

هەڵگرتن و کەمکردنەوەی پشووەکانی ساڵ لە ئەنجامی نزیکەی سێ مانگی خۆپیشاندانی مامۆستایان هاتە ئاراوە کە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کەوتە سەرەتای سالی 2017.




PM:08:24:31/01/2017