ئەو مامۆستا ئاینیەی لە هەولێر كوژرا، چی بۆ تیرۆرکردنی وشیار ئیسماعیل نوسیوە؟
شەوی رابردوو ٣١/١/٢٠١٧ مامۆستا مەحمود عوسمان وتارخوێن لە شاری هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا كوژرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی سپی کەوتووە لە کەسە نزیکەکانی مامۆستا مەحمود عوسمانەوە، ئەو کەسانەی ناوبراویان کووشتووە دەمامکدار بوون و لە دەرەوەی ماڵەکەیان لە سەیداوە تەقەی لێکراوە، دواتر خۆی گەیاندۆتە ناو ماڵەکە، بەڵام بکوژەکە وازیلینەهێناوەو کووشتوویەتی.
سپی زانیویەتی نزیکەی ٨٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی پێ بووەو، دزەکان ئامانجیان دزینی ئەو پارەیە بووە کە بە مەحمود عوسمان بووە.
لەکاتی تیرۆرکردنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل، مەحمود عوسمان پۆستێکی لەو بارەیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیوە و وتویەتی ''حسبنا الله ونعم الوكیل.''
PM:02:34:01/02/2017