نوێترین لێدوانی حكومەت سەبارەت بە پاشكەوتی موچەی فەرمانبەران
وەزیری پەروەردە رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێژەی پاشەكەوتی مووچەدا دەچێتەوە و ئەو بابەتەش لەكۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان باسكراوە.
د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای بەشداریكردنی لەهەڵمەتی پاككردنەوەی خوێندنگەیەك لێدوانێكی رۆژنامەوانیداو رایگەیاند، پاكوخاوێنی خوێندنگەكان ئەركی هەمووانە و دەبێت نەوەی داهاتوو زیاتر بۆ ئەكارە هانبدەین.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەكۆبوونەوەكەی دوێنی سێشەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كردو رای گەیاند، لەكۆبوونەوەی دوێنی ئەنجوومەنی وەزیران باسی دەست كاری كردنی رێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كراوە.
وتیشی: ئەو لەویەتی كارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو پرۆژە چاكسازیانەیە كە ئێستە حكوومەت خەریكیەتی و پلان هەیە لەكاتی زیادبوونی داهاتی حكوومەت رێژەی پاشەكەتی مووچە كەمبكرێتەوە.
PM:02:41:01/02/2017