پارێزگاری سلێمانی بەفەرمی پێنج شەممەی کردە پشوو
(نوێکراوەتەوە)

پارێزگار سلێمانی سەردار قادر بڕیاریدا سبەی پێنج شەممە ٢/٢ لە سەرجەم فەرمانگا حکومییەکاندا پشووی فەرمیە. 

لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست پسی نێردراوە لە بری پارێزگاری سلێمانی، سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارینەوە سبەینێ ٢ی شوبات، لە سەرجەم دامودەزگانی حکومەتدا دەوام ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانیدا، بڕیارەکە ھێزە ئەمنییەكان وفەرمانگە خزمەت گوزاریەكان ناگرێتەوە.

لە بەیانی ئەمڕۆوە بەفر بارین لەسەر تاسەری هەرێمدا دەستی پێکردووەو تا ئێستا بەردەوامەو پشیبینی دەکرێت پلەکانی گەرما ئەمشەو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.





PM:06:32:01/02/2017