مامۆستایەکی ئایینی شاری هەولێر یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەم ساڵی دیاریکرد.
مەلا نادر کانی کوردەیی پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشوو لە شاری هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردووە، کە رێککەوتی 26-5-2017 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت 6-6-2016 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو، بەپێی ساڵنامەی كۆچی هەموو ساڵێك 10 ڕۆژ دێتە پێشەوە بەراورد بە ساڵی پێش خۆیی و رۆژێك دوای مانگی شەعبان دەستپێدەكات و یەك رۆژ پێش مانگی شەوال كۆتایی دێت.