بە گوێرەی بەشی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی accuweather هەفتەی ئایندە ئەگەری
بەفربارین هەیە لە هەرێمی کوردستان.
ماڵپەڕی accuweather کە ماڵپەڕێکی تایبەتمەندی
بواری کەش و هەوایە و یەکێکە لە بەناوبانگترین ماڵپەڕەکان بڵاویکردووەتەوە ئەگەری
ئەوە هەیە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە ئەو شەپۆلە
سەرمایەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات وا دەکات لە زۆربەی شوێنەکان باران ببارێت
و لە هەندێک شوێنیش بەفر ببارێت.