لەسەر پاشكەوتی موچەی فەرمانبەران بڕیارێك دەردەچێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومەت یهەرێم پڕۆژه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێنمایی بۆ ده‌ربكرێت.
لەمبارەیەوە عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/2/2017 به دواڕۆژی راگه‌یاندوە، پڕۆژه‌ی پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت، كه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌رچوار ئه‌نجومه‌نی خۆجێیهكهی هه‌رێمه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێنمایی بۆ ده‌ربكرێت.
وتیشی "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زۆربه‌ی خاڵه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی پێباشه، به‌ڵام مه‌رجیش نییه سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی پڕۆژه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت".
پڕۆژه‌كه بریتییه له وه‌رگرتنی چه‌كی فه‌رمانبه‌ران له‌بڕی قه‌رزی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت، واته ئه‌و موچه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه پاشه‌كه‌وتكراوه لهحیسابی بانكی فه‌رمانبه‌ران، بدرێته‌وه به‌و قه‌رز و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه هاوڵاتیان له‌سه‌ریانه، له‌وانه قه‌رزه‌كانی كاره‌با و ئاو و هاتووچۆ و قه‌رزی خانووبه‌ره و باج و هه‌ر قه‌رزێكی تر.
PM:03:03:05/02/2017