وادەی گۆڕینی سیستمی موچەی ئاشكرا كرا
بەوتەی ئەندامێكی لێژنەی پێداچونەوەی کارگێڕی و دارایی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمزووانە گۆڕانکاریی لە سیستەمی دابەشکردنی موچەدا دەکرێت.
لەمبارەیەوە ئاراس خۆشناو، ئەندامی لێژنەی پێداچونەوەی کارگێڕی و دارایی لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی راگەیاندوە، ئەولەویەتی کاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییە لە شێواز و سیستەمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئاراس خۆشناو هەروەها رایگەیاند، کە ھەموو ئەگەرەکان بۆ گۆڕانکاری لە مووچە خرقونەتە بەر باس، ”چاوەڕوانین لە مانگی 3ـی 2017 دەستکاریی سیستەمی دابەشکرنی مووچە بکرێت".
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، کە بەپێی خشتەی دانراو، کار بۆ ئەوە دەکرێت، باشترکردنی رەوشی ژیانی مووچەخۆران ببێتە کاری لەپێشینەی حکوومەت و وەک قۆناغی یەکەمیش، گۆڕانکاری لە سیستەمی مووچە بکرێت.
PM:03:48:05/02/2017