کارمەندێکی ئاسایش خۆی دەكوژێت‌و نامەیەكی بۆ هاوسەرەكەی بەجێدەهێڵێت

کارمەندێکی ئاسایشی کەرکوک لەزیندانی پۆلیسی کەرکووک خۆی خنکاند و نامەیەکش بۆ خێزانەکەی جێدەهێڵێت.

عەقید نەوشیروان رەمەزان، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە بە رووداوی راگەیاند "رۆژی یەکشەممە 5-2-2017، کارمەندێکی ئاسایشی کەرکووک لە زیندان خۆی خنکاند".

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە وتی "ئەو کەسە بە تۆمەتی کوشتنی هاونیشتمانییەک و بەپێی ماددەی 406ی کوشتن لای ئەوان و لە 22-12-2016-ەوە دەست بەسەربووە و لەلێکۆڵینەوەکانی دانی بەتاوانەکەی ناوە".

بەگوتەی عەقید نەوشیروان رەمەزان، لەدوای رووداوەکە دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە و نامەیەکیان لەژێر سەرینەکەی دۆزیوەتەوە، کە تێیدا داوا لەخێزانەکەی دەکات ئاگاداری خۆیان بن چونکە ئەوە دوا شەوی ئەو دەبێت.



PM:03:52:05/02/2017