سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە
سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت نرخی نەوتی
سپی بەبەرارورد بەساڵانی دیکە زۆر ھەرزان بێت.
د.غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان
لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "لەمانگی یەکی
ئەمساڵەوە ھەر کۆمپانیاو بارزگانێک کە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە بۆ ھێنانی بەنزین،
ئەو مەرجەشی بۆ زیاددەکرێت کە دەبێت نەوتی سپیش بھێنێتە سلێمانی، ئەوەش وادەکات
نرخی نەوتی سپی لەبازاڕ ھەرزان بێت".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە"لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی
نزیکەی ١٤٠ بۆ ١٤٥ ھەزار دینارە، بەڵام ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە بەردەوام نەوتی سپی
لەگەڵ بەنزین ھاوردەبکەن، ئەوا نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگاتە ١١٠ ھەزار دینارو
کەمتریش".
ئاشکراشیکردووە "ئەگەر بەردەوام کۆمپانیاکان لەگەڵ
ھاوردەکردنی بەنزینی بارزگانیدا نەوتی سپیش بھێنن ئەوا لەچەند مانگی
داھاتودا خواست لەسەر بەکارھێنانی کەمدەکات و لەبازاڕەکانیشدا بڕی نەوتی سپی زیاد
دەکات، نرخەکەشی ئێجگار زۆر دابەزین بەخۆوە دەبینێت بەراورد بەساڵانی دیکە".