بە فەرمی وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

به‌ڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، پارەی هاندانی كارمه‌ندان و پزیشكانی تەندروستی گەشتووەتە سلێمانی و بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.


د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە، پارەی هاندانی كارمەندان و پزیشكانی تەندروستی گەشتووەتە بانكێكی سلێمانی و لە ئێستادا دەستیان بە ڕێوشوێنەكان كردووە بۆ دابەشكردنی ئەو پارەیە.

هەروەها وتوشییەتی "ئەو پارەیە بڕی 1 ملیار و 100 ملیۆن دینارە و بۆ ئەو كارمەند و پزیشكانە دەبێت، كە ئێشكگری دەگرن و بەپێی ئێشكگریەكانیان لە مانگێكدا ئەو پارەیان بەسەردا دابەش دەكرێت".

هاوکات، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی دیاری نەکراوە.




PM:07:37:05/02/2017