بەپەلە.. بەفەرمی حکومەتی هەرێم دامەزراندنی ڕاگەیاند

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند "بەهۆی كەمبوونەوەی میلاكی وەزارەتی تەندروستی و وازهێنانی ژمارەیەكی زۆری پزیشكان، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو هەزار پزیشك دەبڕیووە".

خاڵس قادر، وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندووە "لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بەچەند شێوەیەكی جیاواز ژمارەیەك پزیشك وازیان لە كاریان هێناوە، لەوانە ژمارەیەكی زۆر لە كارمەند و پزیشكان مۆڵەتی درێژخایەنیان كردووەو بەشێكی تریشیان خانەنشینكراون یاخود دوورخراونەتەوە، ئەمەش گرفتی بۆ وەزارەت دروستكردووەو میلاك كەمبۆتەوە".

ناوبراو بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەی مەبدەئی و زارەكی رەزامەند بووەو ئێمە چاوەڕوان دەكەین بە نووسراو وەڵاممان بدرێتەوە".




PM:04:21:06/02/2017