نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی دەدات دەستکاری مووچە بکات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکمومەت پێی راگەیاندوون کە دەستکاری مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەکەن.

قادر رەزگەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "، حكومەتی هەرێم هیچ كام لەو بەڵێن و بڕیارانەی جێبەجێ نەكرد كە لەبارەی چاكسازییەوە دەریكردبون، تەنها ئەو بڕیارەی جێبەجێكرد كە بریتیبوو لەپاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی كوردستان بەڕێژەیەكی زۆر، پاساوی حكومەت بۆ پاشەكەوت دابەزینی نرخی نەوت بوو، ئێستا نرخی نەوت بۆ دوو هێندە بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا ئەو پاشەكەوتەی هەڵنەگرتوە تەنانەت دەستكاریی بڕەكەشی نەكردوەو تائێستا نازانرێت چۆن پێداچونەوە بەسیستمی پاشەكەوتدا دەكرێت".

رەزگەیی راشیگەیاند، وەك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت وتی" پێداچونەوەكە بە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەراندا بە جۆرێك دەبێت بەوەی بگونجێت لەگەڵ داهاتی هەرێم، بەڵام بەگوێرەی زانیاریی ناڕەسمی پێدەچێت سیستمێكی نوێی موچە لەهەرێم دابنرێت كە بگونجێت لەگەڵ داهاتی هەرێمدا".




AM:10:39:07/02/2017