بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوە
ئەمرۆ وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕانو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی كۆبوونەوە دواهەمین پێشهات و بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
وەفدێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرد و لەگەڵ وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕاندا كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكدا گفتوگۆیانكرد لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان پەیوەندی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكان و تەئكیدیانكردەوە لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان.
هەروەها لەو كۆبونەوەیەدا هەردوولا تەئكیدیان لەسەر چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە لە رێگەی كاراكردنەوەی دامودەزگا شەرعییەكانەوە.
لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمو بەغداشەوە وەفدی هەردوولا جەخت دەكەنەوە، پێش چارسەركردنی كێشەكانی هەرێمو ناوەندو چونی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد پێویستە كێشە ناوخۆییەكان چارسەربكرێن.
PM:02:33:07/02/2017