بەپەلە.. وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێک ئاشکرایدەکات هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەم (12)ی ساڵی ڕابردوو و وەزارەتی پێشمەرگەش وەك یەكەم وەزارەت مووچەی پێ‌ دەدرێت.

ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردووەتەوە بەشێكی زۆری پارەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەم (مانگی 12) ئامادەكراوە و هەفتەی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەوە کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە "بە دیاری كراوی هیچ ڕۆژێك بۆ دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دیاری نەكراوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت سەفین دزەیی وتبووی ، مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەدرێن و پاشەكەوت ناكرێت و پاشان مووچەی ساڵی 2017 دوای تەواوبوونی سیستمی بایۆمەتری دابەش دەكرێت.




PM:09:44:07/02/2017