كەشناسی عیراق ڕاگەیەنراوێك لەسەر دۆخی
كەش و هەوای ڕۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە بلاودەكاتەوە و ئاشکرایکرد كە شەپۆلێكی باران و هەورە بروسكە
هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاویەكان دەبارێت.
كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە سبەینێ چوار شەممە ئاسمان
لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق ساماڵ دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەبێتە هەوری تەواو و
باران بارین دەستپێدەكات و لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانێكی بەخوڕ دەبارێت و هەورە
بروسكەی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكانیش بەفر دەبارێت.
هەروەها ئاشكراشی كردووە، كە پلەكانی گەرماش دادەبەزن لە ناوچەكانی
هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عیراق، بەڵام لە ناوچەكانی باشور پلەكانی گەرما
بەرزدەبنەوە.
کەشناسی کە هەفتانە کەش و هەوای هەفتەیەک
ڕادەگەیەنێت، لە ڕاگەیەندراوەکەدا نوسیویەتی "لە ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێكی ناوچەكانی
ڕۆژهەڵاتی وڵات و هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە
شاخاویەكان هەیە".