دوو شاندی ههرێم سەردانی بەغدا دەكەن
بەوتەی پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق بڕیارە دوو شاندی سیاسیو حكومی لە کوردستانەوە سەردانی بەغدا بكەن.
لەمبارەیەوە ئەشواق جاف، بە باسنیوزی وتووە : "لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە باسی ئەوە کراوە کە دوو شاندی کوردستان، دەچێتە بەغدا. بە جۆرێک حزبە کوردستانییەکان بەنیازن دوو لێژنە پێک بهێنن دانەیەکیان حکوومی و دانەیەکی سیاسیی بۆ چوونە بەغدا".
وتیشی: "ئەوەی سیاسییە هەوڵ دەدرێت گۆڕانیش بەشداری بکات، جگە لەوەی بابەتەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێن، باس لە پرسی سەربەخۆییش دەکرێت، داهاتوویهکی نزیکدا سهردانی بهغدا دهکهن".
PM:03:09:09/02/2017