وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ڕاگەیەندرا

بە گوێرەی هەندێک زانیاری ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەکرێت و وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی موچ بڵاودەکاتەوە

ماڵپەڕی خەڵک بڵاویکردووەتەوە كە ڕۆژی سێ‌ شەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكات.


ئەو ماڵپەڕە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی داراییەوە نوسیویەتی "سەرەتای ئەم هەفتەیە وردبینی لە لیستی ناوی هێزەكانی پێشمەرگە تەواو دەبێت و لە ڕۆژی سێ‌ شەممە یەكەم وەزارەت دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت".
بڵاویشیکردووەتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت و بەهەمان سیستمی پاشەكەوت دەبێت وەك ساڵی ڕابردوو.
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی هەرێم بە وەكالەت لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، كە لەدوای نەورۆز دەستكاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی 2017ەوە كار بە سیستمێكی دیكەی مووچە دەكرێت لە بەرژەوەندی فەرمانبەران".




PM:03:40:11/02/2017