بەپەلە.. وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشینانی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ مانگی ١٢ ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە بەرواری ١٣-١٤/٢/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەروەھا ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٥-١٦/٢/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

١-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٩/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

٢-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٠/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢١/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٢/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

٥- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٣/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

٦- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٦/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی ناوخۆ

- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

- وەزارەتی پلان دانان

- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان


٧- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٧/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی تەندروستی

- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن

- وەزارەتی کارەبا

- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

- دیوانی چاودێری دارایی

- دەستەی مافی مرۆڤ

- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

- دەستەی ژینگە

- دەستەی وەبەرھێنان

- دەزگای مین

- دەستەی دەسپاکی

- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان


٨- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٨/٢/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار

- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

- وەزارەتی داد

- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان

- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

-ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران


ھەروەھا ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ١/٣/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢/٣/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێت




PM:04:47:11/02/2017