پەخشی ٨٠ کەناڵ لە کوردستان رادەوەستێت

پەخشی ٨٠ کەناڵی ناوخۆیی لە سنوری پارێزگای هەولێر رادەوەستێت هۆکەشی دەگەرێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی گەیاندن.

بەهۆی هێنانی ئامێرێکی نوێی پەخشی مالآنەوە، چوار رۆژە پەخشی ٨٠ کەناڵی ناوخۆیی لە سنوری پاریزگای هەولێر راوەساتەوەو بۆ ماوەیەکی تریش بەردەوام دەبێت، تا هاولآتیان ئەو ئامیرە نوێیە دەکڕن کە بە ٩٠ هەزار دینارە.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی، کاروخ نورەدین بەرپرسێکی کۆمپانیای مێکس میدیا کە ئەو کەناڵە راگەیاندنەیە کە تەلەفزیۆنە ناوخۆیەکانی لێوە پەخشدەکرێت، رایگەیاند" ئامانج لە گۆڕینی ئامیری مالآنی کەناڵە ناوخۆیەکان، بۆ ئەوەیە جوانتر و رێکتر وەربگیرێت و ئەو ئامێرانەی هێناومانن زۆر پێشکەوتوون".




PM:11:41:12/02/2017