سبەینێ لە بەشێک لە قەزا و ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفربارینەوە دەبێتە پشووی فەرمی.
پەیامنێری سپی ڕایگەیاند بە گوێرەی ئەو بە دواداچونانەی کردوومانە ئەمرۆ لە ناو شاری پێنجوێن بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان پشووی فەرمی بووە و بەهۆی زیادبوونی بەفربارینیشەوە سبەی لە پێنجوێن و حاجی ئۆمەران پشووی فەرمی دەبیت.
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاندووە "دوای ئەوەی لە دوێنێوە شەپۆلێكی بەفربارین سنووری قەزای پێنجوێن و ناوچەكانی دەوروبەری گرتەوە، ئێستا بەفرێكی زۆر لە سنوورەكەماندا باریوە".
وتوشییەتی "بۆ پاراستنی گیانی منداڵان و خوێندكاران و مامۆستایان، بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی پێنجوێن، بڕیارمان دا لە تەواوی باخچەكانی ساوایان و خوێندنگە سەرەتاییەكان واتە لە قۆناغی (1-6) ئەم بكرێتە پشووی فەرمی".