پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: به‌هۆی
ڕێگری منداڵی چه‌ند به‌رپرسێکه‌وه غازی ماڵان گران ده‌بێت و دواتریش کاره‌با نامێنێت.
سۆران عومەر، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی
كوردستان ئەوەی خستۆتەڕوو: "داناغاز چه‌ند ڕۆژێکه گرێبه‌ستی کردووه له‌گه‌ڵ
کۆمپانیایه‌کی ناوخۆیدا بۆ فرۆشتنی کۆندێنسه‌یتی چه‌مچه‌ماڵ، دواتر وه‌زاره‌تی سامانه
سروستییه‌کان ئاماده‌نییه ئه‌م کۆندۆنسه‌یته بداته کۆمپانیاکه‌و ده‌ڵێت: کوالێتی
نه‌وتی هه‌رێم دابه‌زیوه‌و بۆ باشترکردنی کوالێتی کۆندێنسه‌یت ده‌خه‌ینه بۆری".
ئەوەیشی خستۆتەڕوو: سێ رۆژه رێگا کۆرمۆر گیراوه‌و
ڕێگانادرێت نه کۆندێنسه‌یت نه( LPJJ)
غازی ماڵان ڕێگا بڕوات .
دەشڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگریه به‌ره‌وامبێت له
سبه‌ینێوه غازی ماڵان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گرانده‌بێت و چه‌ند ڕۆژێکی دیکه‌ش کاره‌با
نامێنێت، چونکه به‌رهه‌مهێنانی گازی سروستی ده‌وه‌ستێت و خه‌زانی پێویستیش نیه .