بەرپرسی بەشی پێشبینی لەبەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی
ھەرێم ئاشکرایکرد، ئەمشەو ئەگەری بەفر
بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری بارانبارین لە سەنتەری شارەکان دەبێت.
بژارئەکرەم بەرپرسی بەشی پێشبینی لەبەڕێوبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانیی ھەرێم، بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاندووە" ئەمشەو ئەگەری بەفربارین لە ناوچە
شاخاوییەکان و ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕیش لەسەنتەری شارەکان دەبێت.
هەروەها وتوشییەتی سبەینێ ھەینی ١٧ی شوبات، لەھەندێک ناوچەی
ھەرێم پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوەو دەبێتە ھۆی دروستبوونی
سەھۆڵبەندان لەکاتەکانی بەیانی، بەڵام لەدوای نیوەڕۆ کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات بە
گوێرەی ماڵپەڕیaccuweatherئەمشەو بەفربارین لە ناو سەنتەری
پارێزگای سلێمانی و دهۆکدا دەستپێدەکات و پێشبینیشی کردووە سبەینێش
بەفرببارێت